شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لە تاران بەشداری لە پرسەی سەرۆککۆماری ئێران و هاوەڵەکانی دەکەن

شاندی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە تاران و بهشداريی له پرسهى سهرۆككۆمارى ئيسلاميى ئێران و هاوەڵەکانی دەکەن.
شاندە باڵاکەی ههرێمى كوردستان له نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، مستهفا سهيد قادر، جێگرى سهرۆكى ههرێمى كوردستان و قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان و ڕێبهر ئهحمهد، وهزيرى ناوخۆ، پێك دێت.
لەلایەکی دیکەوەش شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شییاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی بۆ بەشداری کردن لە رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی و یاوەرەکانی گەیشتوونەتە تاران کە پێکهاتوون لە سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی حکوومەتی عێراق و بەشێک لە پارێزگارەکان.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19ـی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری كۆچكردووی ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و یاوەرانیان بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە. دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردن.
دوانیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن نەسروڵڵا ڕەشنوودی، کونسولی گشتیی ئێران و ستافی کونسوڵخانەوە پێشوازیی لێکرا .
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران؛ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و یاوەرانیان پێگەیاندن کە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان گیانیان سپارد.
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی هاوخەمیی خۆمان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاراستەی ڕابەرایەتی، سەرۆکایەتی، حکوومەت و گەلی ئێران بکەین و هیوداراین ئەمە دوا ناخۆشی گەلی ئێران بێت".