كه‌ركووك.. ئەو ئۆتۆمبێلەی لە کارمەندێكی پۆلیسی هاتووچۆی دا، شۆفێرەکەی دەستگیر کرا

کەرکووک.. ئۆتۆمبێلێک لە کارمەندێکی پۆلیسی هاتووچۆ دەدات
کەرکووک.. ئۆتۆمبێلێک لە کارمەندێکی پۆلیسی هاتووچۆ دەدات

K24 – هەولێر:

پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک لە نزیک "مۆڵ ئۆف کەرکوک" لە رێگەی بەغدا لە کارمەندێکی پۆلیسی هاتووچۆی دا، لە ماوەی نیو کاتژمێردا شۆفێرەکەی دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22ـی ئایاری 2024) فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، دوای ئەوەی کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەی لە نزیک "مۆڵ ئۆف کەرکووک" لە رێگەی بەغدا، کارمەندێکی پۆلیسی هاتووچۆ دەشێڵێت و ڕادەکات، دەستبەجێ تیمێک بە سەرپەرشتی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک ڕادەسپێردرێن بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئۆتۆمبێلەکە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، توانرا لە ماوەی نیو کاتژمێردا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیر بکرێت، هەروەها دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشدا گیرا. فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، گوتی: لە ئێستادا لێپێچینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکە دەستی پێ کردووە.

ڕۆژی چوارشەممە (22ـی ئایاری 2024) بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مالیبۆ لەنزیک "مۆڵ ئۆف کەرکووک" لە ڕێگەی بەغدا کارمەندێکی پۆلیسی هاتووچۆ دەشێڵێت و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت.

پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کارمەندەی پۆلیسی هاتووچۆ لەکاتی ئەرکدا بووە و لەدوای ڕووداوەکەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرێت.

Fly Erbil Advertisment