مه‌سرور بارزانی: لە تاران بەشداریمان لە پرسەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و یاوەرەکانی کرد
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، لە تاران بەشداریمان لە پرسەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و یاوەرەکانی کرد .
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 22ـی ئایاری 2024)، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) و هه‌روه‌ها فه‌یسبووك، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی نووسیوویه‌تی: "ئەمڕۆ وەک شاندی باڵای هەرێمی کوردستان، لە تاران بەشداریمان لە پرسەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و یاوەرەکانی کرد".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران نووسیوویه‌تی: "ئه‌مڕۆ له‌تاران هاوخه‌می خۆمان بۆ گیان له‌ده‌ستدانی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران و یاوه‌رانی ده‌ربڕی".
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19ـی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە.
دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و مێدیای فەرمی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون و دیارترینیشیان ڕه‌ئیسی سەرکۆمار و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بوون.
We conveyed our condolences in Tehran today for the loss of the President of the Islamic Republic of Iran and his companions. pic.twitter.com/veOQAbP22j
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 22, 2024