شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە برۆکسل بەشداریی مەراسیمێکی شوێنەوار دەکات

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە برۆکسڵ بەشداریی مەراسیمێکی شوێنەوار دەکات
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە برۆکسڵ بەشداریی مەراسیمێکی شوێنەوار دەکات

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەشداریی مەراسیمێکی شوێنەوار دەکات، سەرپەرشتیاریی کۆمیسیۆنی باڵای نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێریش دەڵێت، بە هاوبەشیی یونسکۆ گەشتیار بۆ ناوچە شوێنەوارییەکانی کوردستان ڕادەکێشین.

رۆژی چوارشەممە(22ـی ئایاری 2024)، شاندێکی  حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، بەسەردانێکی فەرمی لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکان بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمێکی تایبەت بەشوێنەوارناسی کە یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکەن.

جگەلە لەو شاندەی لە هەرێمی کوردستانەوە ئامادەی مەراسیمەکە بوون، دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، ئەحمەد بەرواری، باڵیۆزی عێراق لە بەلجیکاش ئامادەبوون.

نیهاد قۆجە، سەرپەرشتیاری کۆمیسیۆنی باڵای نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەشدارییان لەو مەراسیمە، لەسەر داوای یونسکۆ بووە سەبارەت بەو پێکەوە کارکردنەی لە قەڵاتی هەولێر دەیکەن بە پاڵپشتیی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەوەی بەشێک لە شوێنەواری قەڵات نۆژەن بکرێتەوە.

لەبارەی پشتیوانییەکانی یونسکۆش، نیهاد قۆجە گوتی، یونسکۆ وەکو هاوبەشی ئێمە دەمێنێتەوە، بە هاوبەشی شوێنەوارەکان نۆژەن دەکەینەوە.

دەشڵێت، هاتنمان بۆ بەلجیکا بە هاوکاری یونسکۆ بووە، دەمانەوێت گەشتیار بۆ قەڵای هەولێرو شانەدەر و شوێنی چوارستوونی دهۆک ڕابکێشین.

Fly Erbil Advertisment