ڕووسیا بۆ یه‌كه‌م جار به‌رپرسیاریه‌تیی هێرشه‌كه‌ی هۆڵی کرۆکوس ده‌خاته ئه‌ستۆی داعش
ڕووسیا بۆ یه‌كه‌م جار به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌كه‌ی هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕان له نزیك مۆسكۆ كه بووه كوژرانی نزیكه‌ی 150 كه‌س، ده‌خاته ئه‌ستۆی ڕێكخراوی داعش.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی ئایاری 2024) ئه‌لیكسه‌نده‌ر بۆرنیكۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگه‌ی ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، ڕوون بووه‌ته‌وه ئامادەکاری و پاڵپشتی دارایی و هێرش و کشانەوەی تیرۆریستان به هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی ئه‌ندامانی گرووپی چه‌كداری خوراسانه‌وه بووه.
ئێوارەی ڕۆژی (هەینی 22ـی ئاداری 2024) ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر هۆڵی کرۆکوس لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆی پایتەخت و له ئه‌نجامدا لانی كه‌م 144 کوژران.
ڕۆژی شه‌ممه 23ـی ئاداری 2024، میدیای ڕووسیا به‌شێك له دانپێدانانی كه‌سێكیان بڵاو كرده‌وه كه یه‌كێكه له گومانلێكراوه‌كانی هێرشه‌كه‌ی مۆسكۆ.
مێدیای ڕووسیا ڕوونی كردبووه‌وه، فه‌ره‌یدوون شه‌مسه‌ددینی، له‌دایكبووی ساڵی 1998 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی ڕووسیاوه ده‌ستگیر كراوه و گومان ده‌كرێت یه‌كێك بێت له‌وانەی هێرشه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كه‌یان کردووە.
مێدیای ڕووسا باسی له‌وه كردبوو، فه‌ره‌یدوون له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه‌دا ناوه ئاداری ئه‌م ساڵ له ڕێگه‌ی توركیاوه خۆی گه‌یاندووه‌ته‌وه ڕووسیا و له ڕێگه‌ی تیلیگرامه‌وه په‌یوه‌ندی به ڕێكخراوی داعش كردووه و بۆ ئه‌م هێرشه‌ش به‌ڵێنی پێدراوە نزیكه‌ی پێنج هه‌زار دۆلاری بدەنێ.