بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی گۆڕدرا
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، عەمید د. ئارام محەمەد، وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاند.
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویكردووەتەوە و نووسیویەتی: "پیرۆزبایی لە عەمید د. ئارام محەمەد دەكەم بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم لەو پۆستە گرنگەدا".
دەشلێت: "هیوادارین ڕۆڵی ئەو سەلامەتی و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگە بەرزبکاتەوە".
عەمید ئاسۆ شێخ تەها ماوەیەکی زۆرە بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بوو، بەڵام عەمید د. ئارام محەمەد لە شوێنی ئەو دەستبەکاربوو.