فه‌وزی هه‌ریری: بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌ندێ گرفت هه‌ن ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیمارات، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیمارات، زۆر گرنگه و په‌یوه‌ندییه‌كی باش و بهیهخدارمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هه‌یه. له‌باره‌ی دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "هه‌ندێ گرفت هه‌ن ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌وكات واده‌یه‌كی نوێ دیاری ده‌كه‌ین".
فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات، بریتیی بووه له دۆستایه‌تیی قووڵ.
ده‌شڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كان مێژوویین، سه‌ردانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیمارات، مایه‌ی بایه‌خی ئه‌و وڵاته‌یه، به‌تایبه‌ت سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و بابه‌ته ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری ئابووری هه‌نگاوی باشی ناوه و له‌مڕوه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی چه‌ندین جار سه‌ردانی ئیماراتی كردووه.
گوتیشی: "بنهغایهكی باشمان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات داناوه، به‌تایبه‌ت له بواری ئابووری، كه سه‌رۆكی ئیمارات بایه‌خێكی تایبه‌ت به‌م بواره ده‌دات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیمارات، دۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كێشه‌كانی بودجه و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كه په‌یوه‌ندییان به سه‌قامگیری ناوچه‌كه هه‌یه، تاووتوێكران.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكۆماری توركیا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، فه‌وزی هه‌ریری رایگه‌یاند، سه‌ردانێكی زۆر باش و گرنگ و مێژوویی بوو. ده‌شڵێت: "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌ردانێكی گرنگ بوو و به‌رهه‌مێكی باشی لێ‌دروست بوو، ئه‌مانه هه‌مووی جێی بایه‌خی وڵاتانی ناوچه‌كه و ئیماراتن".
روونیشیكرده‌وه، ئیمارات له چوارچێوه‌ی جیهاندا، هێزێكی ئابووری و سیاسیی گرنگه، بۆیه بایه‌خدانی ئیمارات به هه‌رێمی كوردستان، گرنگه.
تایبه‌ت به پرسی غاز و كاره‌كانی دانه غاز، هه‌ریری ده‌ڵێت، ئیمارات ناتوانێت به‌بێ هه‌رێمی كوردستان غاز بفرۆشێت، بابه‌تی فرۆشتنی غاز بۆ هه‌ندێ پرۆژه‌ی پیشه‌سازی رێككه‌وتنێكی كۆنه، به‌ڵام بێ هه‌رێمی كوردستان ناتواندرێت ئه‌م كاره بكرێت.
سه‌باره‌ت به دیاریكردنی واده‌ی نوێی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "هه‌ندێ كۆسپ هه‌ن، ده‌بێت لاببرێن و چاره‌سه‌ر بكرێن و تاكو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن دیاریبكات"
روونیشیكرده‌وه، له‌باره‌ی به‌شداریی نوێنه‌ری پێكهاته‌كان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، بڕیادرا، ئه‌مه خۆی له خۆیدا سه‌ركه‌وتن بوو.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه پێویسته كۆمیسیۆن پێداچوونه به رێككاره‌كانی خۆی بكات، هاوشێوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردنیی، تاكو هه‌رێمی كوردستان بتوانێت هه‌ڵبژاردن بكات، ئه‌وكات ده‌توانێت به نووسراوی فه‌رمی داوای دیاركردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكات". گوتیشی: دوای هه‌موو ئه‌مانه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، واده‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریده‌كه‌ین".