ئه‌بوزه‌بی...نێچیرڤان بارزانی و شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئالنههیان كۆبوونه‌وه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئیمارات كۆبوونه‌وه و پرسە سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری و بازرگانیەکانیان تاووتوێكرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هێمن ده‌لۆ، نێردراوی كوردستان24 بۆ ئیمارات، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی ئایاری 2024)، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له شاری ئه‌بوزه‌بی، له‌گه‌ڵ شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئالنههیان كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات و لەلایەن خەلیفە شاهین، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە و کونسوڵی گشتی ئیمارات پێشوازی لێ‌کرا.
ئیمارات پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، بەتایبەت لەبواری وەبەرهێنان، کە دوو کۆمپانیای گەورەی ئیمارات لە بواری وزە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی ئایاری 2024) بڵاویکردبووەوە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌چێته ئیمارات و له ئه‌بو زه‌بى له‌گه‌ڵ شێخ محه‌ممه‌د بن زايد ئال نههيان، سه‌رۆكى ئيمارات كۆ ده‌بێته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، هه‌ردوو سه‌رۆك زه‌مينه و دهرفهتهكانى به‌ره‌وپێشبردن و بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.