مه‌سرور بارزانی: لهسهردانمدا بۆ به‌غدا دووپاتم له چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان به‌پێی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان كرده‌وه
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، لهسهردانمدا بۆ به‌غدا، دووپاتم له چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان به‌پێی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 31ـی ئایاری 2024)، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: "لە سەردانمدا بۆ بەغدا دووپاتم کردەوە کە ئێمە هەمیشە ئامادەین بۆ چارەسەرکردنێکی بنەڕەتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان بە پێی دەستوور و ڕێککەوتنەکان".
دوێنێ پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024)، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان سەردانی بەغدا کرد و لە یەکەم وێستگەی دیدارەکاندا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شياع سوودانى سه‌رۆكوه‌زيرانى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵە لە سەر بنەمای دەستوور.
I arrived in Baghdad earlier today to reaffirm our commitment to solving disputes with our Iraqi partners.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 30, 2024
They can count on our readiness.
I’ve returned home with renewed optimism -mb. pic.twitter.com/mzq8gqhfbZ