به سپۆنسه‌ری كوردستان24 ماراسۆنی "هەنگاوی بێكۆتا" له زاخۆ به‌ڕێوه ده‌چێت

به سپۆنسه‌ری كوردستان24 ماراسۆنی "هەنگاوی بێكۆتا" له زاخۆ به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كان و هاووڵاتیانی سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه و تێیدا به‌شدار ده‌بن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 31ـی ئایاری 2024) لە شاری زاخۆ و به سپۆنسه‌ری كوردستان24 لەژێر ناوی "ڕاكردنی هەنگاوی بێكۆتا" ماراسۆنێكی گەورە به‌ڕێوه ده‌چێت، هەموو ئاسانكارییەكیش بۆ بەشداربووان كراوە.
ماراسۆنه‌كه سه‌رتاسه‌رییه و سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كان و هاووڵاتیانی سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان تێیدا به‌شدار ده‌بن.
به پێی ڕێكخه‌ران و ئاماده‌كارانی ماراسۆنه‌كه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه بووه كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو شوێنه‌كانه‌وه بچنه زاخۆ و جوانییه‌كانی ببینن.
ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن زیاتر له شه‌ش هه‌زار و 600 كه‌س ناوی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له ماراسۆنه نووسیوه و تاكوو به‌ر له كاتژمێر 10ـی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆیش، زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س ئاماده بوونه.