سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: کوردستان و ئابوورییەکەی بەرەو قۆناخێکی نوێ هەنگاو دەنێت
K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژەی هەژماری منەوە ڕایگەیاند: هیوادارم مووچەخۆران بەردەوام بن لە تۆمارکردنی خۆیان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان بە شێوازێکی مۆدێرن و سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریی بانکی.
ڕۆژی هەینی (31ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە: کوردستان و ئابوورییەکەی بەرەو قۆناخێکی نوێ هەنگاو دەنێت.
دوای ئەوەی ژمارەی بەشداربووان لە پرۆژەی "هەژماری من" گەیشتە 400 هەزار مووچەخۆر و پرۆسەکەش بەردەوامە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: هیوادارم مووچەخۆران بەردەوام بن لە تۆمارکردنی خۆیان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان بە شێوازێکی مۆدێرن و سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریی بانکی.
به گوێرهی ئامارەکانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، تاوهكو ئێستا 400 هەزار مووچەخۆر، خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمارکردووە و 231 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەستن و تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەکە دەبێتە نزیکەی هەزار ئامێر.
ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی پرۆژەی هەژماری من تاوەکوو ئێستا حەوت بانکە و هەریکە لە بانکەکانی، ئاڕتی، جیهان، بەغدا، بی بی ئەی سی (بانكێكی لوبنانییه)، بانکی ئەهلی عێراقی، بانکیی ئیسلامی عێراقی، بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) لەخۆدەگرێت.
هیوادارم مووچەخۆران بەردەوام بن لە تۆمارکردنی خۆیان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان بە شێوازێکی مۆدێرن و سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریی بانکی.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 31, 2024
کوردستان و ئابووریەکەی بەرەو قۆناخێکی نوێ هەنگاو دەنێت.#هەژماری_من https://t.co/OIzIVgwDDX