ڕووسیا: 880 کیلۆمەتر چوارگۆشەمان لەخاکی ئۆکراینا خستە ژێر دەسەڵاتی خۆمان

وەزیری بەرگریی ڕووسیا ئاشکرای دەکات، ڕووبەرێکی فراوانیان لە خاکیی ئۆکراینا خستۆتە ژێر دەسەڵاتی خۆیان.
وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی پێنج مانگی ساڵی ئەمساڵدا هێزەکانیان توانیویانە 880 کیلۆمەتر چوارگۆشە لەخاکی ئۆکراینا بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان
ئەندرێ بیلۆسۆڤ، وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەیان لەهەموو بەرەکانی شەڕ لە ئۆکراینا لە پێشڕەوی فراواندایەو، تەنیا لەپێنج مانگی رابردووا هێزەکانیان توانیویانە 880 کیلۆمەتر چوارگۆشە لەخاکی ئۆکراینا کۆنتڕۆڵبکەن.
بەگوێرەی لێدوانەکانی وەزیری بەرگریی ڕووسیا، تەنیا لەپێنج مانگی ئەمساڵدا هێندەی تەواوی ساڵی 2023 دەستکەوتی سەربازیی بەدەستهێناوە.
وەزیری بەرگری رووسیا ئاماژەی بەوەشکرد، لە 10ـی ئایار هێرشی لەناکاوی سوپای وڵاتەکەی لەناوچەی خارکێڤ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا بووەتە هۆی پاشەکشەی هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتری هێزەکانی ئۆکراینا و تەنیا لەمانگێکدا توانیویانە 28 ناوچەو شارۆچکە بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.