سوپای ئیسرائیل: چوار بارمتە گیانیان سپارد

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، چوار بارمتەی ئیسرائیلی دیکە کە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکرابوون  گیانیان سپارد، ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکانیان لە ژێر دەستی بزووتنەوەی حەماسە.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "چوار بارمتەی ژێر دەستی حەماس مردوون، کە ناسنامەی ئەو چوار کەسە ئاشکرا کراوە بە ناوەکانی "هایم پیری، یۆرام مێتزگەر، ئەمیرام کوپەر و ناداڤ پۆپلێوڵ".

سوپای ئیسرائیل باسی لەوەشکردووە، ئەو چوار کەسە بە زیندووی لە گرتە ڤیدیۆکاندا دەرکەوتوون کە لەلایەن حەماسەوە بڵاوکراونەتەوە.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دانیال هاگاری ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل دەتوانێت لە هەر ئاگربەستێک لە غەززە و ڕێککەوتننامەی ئازادکردنی بارمتەکان کە حکوومەت بڕیاری لەسەر بدات، ئاسایشی ئیسرائیل گەرەنتی بکات.

لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، هەزار و 200 کوژران، هەروەها زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە گیران، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 130 بارمتە بەهۆی ڕێککەوتنی ئاگربەست ئازاد کراون.

وێنەی هەر چوار بارمتەکە
وێنەی هەر چوار بارمتەکە

 

Fly Erbil Advertisment