حه‌یده‌ر عهسفوور: ئاژاوەگێڕیی سه‌قامگیریی سیاسیی و ئابووری تێك ده‌دات

شرۆڤه‌كارێكی ئابووری ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاری تێكده‌رانه، وا ده‌كات كۆمپانیا بیانییه‌كان له پرۆسه‌كانی وه‌به‌رهێنان له عێراقدا پاشگه‌ز ببنه‌وه.
چوارشه‌ممه 5ـی حوزه‌یرانی 2024، حه‌یده‌ر عهسفوور، شرۆڤه‌كاری ئابووری له به‌غدا تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، هێرشكردنه سه‌ر خواردنگه و كۆمپانیا و ئه‌و شوێنانه‌ی دیكه كه ناوێكی ئه‌مه‌ریكاییان هه‌یه، زیان به ئابووریی عێراق و وه‌به‌رهێنان له‌م وڵاته ده‌گه‌یه‌نێت.
حه‌یده‌ر عهسفوور، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و جۆره كاره تێكده‌رانه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان چاو به كار و به‌رنامه‌كانیان بخشێننه‌وه كه مه‌به‌ستییانه وه‌به‌رهێنان له عێراق بكه‌ن.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره ئابوورییه گوتیشی، كاری تێكده‌رانه‌ی له‌م شێوه‌یه ده‌رفه‌تی كار له عێراق سست ده‌كات و وا ده‌كات كۆمپانیاكان له وه‌به‌رهێنان له عێراق پاشگه‌ز ببنه‌وه.
عهسفوور، باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌م جۆره كاره تێكده‌رانه، كاری ناسایایی له عێراق پتر ده‌كات و سه‌قامگیریی سیاسیی و ئه‌منی تێك ده‌دات.
لە ڕۆژانی 26 بۆ 30-05-2024، ژمارەیەک هێرشێکی چەکداریی جۆراوجۆر کرانە سەر هەردوو خواردنگەی کەی ئێف سی و چلی هاوس لیز و پەیمانگەی کامبرێج لە شەقامی فەڵەستین و لقێکی خواردنگەی کەی ئێف سی و کۆمپانیای کاتەرپیلەر لە ناوچەی جادرییەی بەغدا.
سێشەممە، 04-06-2024، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو هێرشانە لەلایەن "ژمارەیەک کەس" بە بەکارهێنانی حەوت ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێک کراون. ئاماژە بەوەش کراوە، لیژنەکانی لێکۆڵینەوە توانیویانە، ناو و شوێنی کار و نیشتەجێبوونی هێرشبەران ئاشکرا بکەن و بە گوێرەی ماددەی چواری یاسای دژە تیرۆر دەستگیر کراون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆیان دەرکەوتووە، بەشێک لەو تۆمەتبارانەی هێرشەکانی هەردوو ناوچەی فەڵەستین و جادرییەی بەغدایان کردووە، "سەر بە دەزگه‌یەکی ئەمنین" و هێرشەکانیان بە مەبەستی "زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا" کردووە.
وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکان لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا "دانیان بەوەدا ناوە لەگەڵ کۆمەڵێک تۆمەتباری هەڵهاتوودا" بەشدارییان لە هێرشەکاندا کردووە. ئەوەش خراوەتە ڕوو، بە بڕیاری دادوەر، فەرمانی دەستگیریی ژمارەیەک تۆمەتباری دیکە دەرچووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت و بە گوێرەی ڕێکارە یاساییەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.