چالاکوانانی کۆریای باشوور 10 باڵۆنی پڕ لە پۆستەر بۆ کۆریای باکوور دەنێرێن

چالاکوانانی کۆریای باشوور 10 باڵۆنیان پڕ لە پۆستەری دژە کیم جۆنگ ئون بەرەو کۆریای باکوور نارد، دوای ئەوەی پیۆنگ یانگ سەدان باڵۆن پڕ لە کیسی زبڵ بۆ باشوور نارد.

یۆنهاپ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە بزوتنەوەی کۆریای باکووری ئازادی جیابووەوە، بەیانی زوو 200 هەزار تراکتیان بەرەو کۆریای باکوور هەڵکردووە.

ئاژانسەکە لە زاری سەرۆکی بزووتنەوەکە پارک سانگ هاکەوە بڵاویکردەوە، "ئێمە 10 باڵۆنمان بەکارهێناوە بۆ ناردنی 200 هەزار تراکت لە شاری بوچۆن، گیۆنگگی". هەروەها ڕاشیگەیاند کە ئەو باڵۆنانە فلاشی یو ئێس بییشیان تێدابووە کە میوزیکی کۆریای باشووری تێدابووە.

هەروەها لە کاتی بڵاو بوونەوەیان، پۆستەرێکی گەورەی پڕوپاگەندەیی لەلایەن بزووتنەوەکە تێیدا بووە کە وێنەی کیم جۆنگ ئون و خوشکەکەی، کیم یۆ جۆنگ، لەسەری نووسراوە، دوژمنی گەل، کیم جۆنگ-ئون، پیسی و زبڵی بۆ گەلی کۆریای باشوور ناردووە، بەڵام ئێمە ڕاستی و خۆشەویستی بۆ براکانمان لە کۆریای باکوور دەنێرین.

کۆریای باکوور ڕایگەیاند، ئەو باڵۆنە زبڵانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەڵیداوە بۆ کۆریای باشوور لە وەڵامی چالاکوانانی کۆریای باشوور بووە و هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر باشوور بە ناردنی تراکتی دیکەی پڕوپاگەندە درێژە بە هەڵمەتەکەیان بدات، دەست بە ناردنیان دەکاتەوە.

یون سوک یۆل سەرۆکی کۆریای باشوور لەم هەفتەیەدا ڕێککەوتنە سەربازیەکەی ساڵی 2018ی لەگەڵ کۆریای باکوور بەتەواوی ڕاگرت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ باڵۆنە بەفیڕۆدانەکان.

ئەم هەنگاوە ڕێگە بە باشوور دەدات کە لە ڕێگەی بڵندگۆکانەوە بە درێژایی سنوورەکان لەگەڵ باکوور دەست بە ڕاهێنانی تەقەمەنی ڕاستەوخۆ و هەڵمەتەکانی پڕوپاگەندە بکاتەوە.

بەهۆی ئەم پەخشەوە پیۆنگیانگی توڕە کرد و پێشتر هەڕەشەی ئەوەیشی کردبوو کە تۆپبارانی بڵندگۆکان دەکات، ئەگەر دانەخرێن.

ڕۆژی 2ـی حوزەیرانی 2024، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، کۆریای باکوور نزیکەی 600 باڵۆن بە زبڵ و خاشاکەوە ڕەوانەی وڵاتەکەی کردووە کە هێڵی سنووردارکردنی سەربازیی جیاکردنەوەی هەردوو کۆریاکەیان بڕیوە، لە پارێزگای گیۆنگی دەوروبەری سیئۆل نیشتوونەتەوە.

بەپێی گوتەی سەرۆک ئەرکانی هاوبەش، "باڵۆنەکە زبڵ و خاشاکی جۆراوجۆریان هەڵگرتبوو، وەکو پاشماوەی جگەرە و کاغەز و کیسەی نایلۆن".

 

Fly Erbil Advertisment