یونسێف: لەسەدا 90ـی منداڵانی غەززە بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن

رێكخراوی یونسێف بۆ داكۆكیكردن له‌ مافی منداڵان
رێكخراوی یونسێف بۆ داكۆكیكردن له‌ مافی منداڵان

سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) ڕایگەیاند، لە کۆی 10 منداڵی غەززە نۆ منداڵ ناتوانن ماددە خۆراکیەکانی پێویستەکان بەکاربهێنن گەشەیان وەستاوە و تووشی بەدخۆراکی بوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی یونسێف لە کەرتی غەززە چەند مانگێکە سنووردارکردنی هاوکارییەکان مرۆییەکان بووەتە هۆی داڕمانی سیستمی خۆراک و تەندروستی و لێکەوتە و کارەسات بۆ منداڵان و خێزانەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێنج کۆمەڵە زانیاری کە لە نێوان کانوونی دووەمی 2023 تا نیسانی 2024 کۆکراونەتەوە دەرکەوتووە لە کۆی 10 منداڵی کەرتی غەززە کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تووشی بۆردومانی ئیسرائیل بووە، نۆیان بەدەست هەژاریی کەم خۆراکییەوە دەناڵێنن و تووشی بەدخۆراکی بوون.

یونیسێف ئەوەی خستە ڕوو کە ئەوە بەڵگەیە لەسەر کاریگەرییە ترسناکەکانی ململانێ و سنووردارکردنەکان لەسەر توانای خێزانەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکیەکانی منداڵان کە بووەتە هۆی بەدخۆراکی مەترسیدار.

لەگەڵ سەرهەڵدانی برسێتی لە ناوچەکانی غەززە و مردنی هەندێک لە منداڵان بەهۆی بەدخۆراکی و وشکبوونەوەی لەش، تەنانەت بەهێزترین هاوپەیمانەکانی ئیسرائیلیش فشاریان کردووەتە سەر ئیسرائیل ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی خۆراک بدات.

بۆ دابینکردنی کەمترین ئاستی جۆراوجۆری خۆراک بۆ گەشەکردنی تەندروست، منداڵان دەبێت خۆراکەکان لانیکەم پێنج لە هەشت گروپی خۆراک بخۆن کە بەپێی نمرەی جۆراوجۆری خۆراک دیاریکراون، لەلایەن یونیسێف و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە بەکاردەهێنرێن. لەوانە شیرپێدان، هێلکە، بەرهەمە شیرەمەنیەکان، گۆشت، پەلەوەر، و ماسی لەنێو گروپەکانی تردا.

بەپێی ئاماری یونیسێف، 27%ی منداڵان لە جیهاندا لە سەرەتای منداڵیدا بەدەست هەژاریی و کەم خۆراکییەوە دەناڵێنن، کە دەکاتە 181 ملیۆن منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ.