عەلی تەتەر بۆ ئێزدییەکان: دڵنیام ئێوە ڕادەستی هەوڵی عەرەبی شۆڤێنی و خۆفرۆشان نابن

د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک
د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک

K24 – هەولێر:

چەند پەرلەمانتارێکی سەر بە گرووپە میلیشیاکانی عێراق، ئیمزایان کۆکردووتەوە بە ئامانجی ئەوەی لەنێو پەرلەمانی عێراق بە یاسا، ناسنامەی نەتەوەیی ئێزدییەکان لە کوردی بگۆڕن بۆ عەرەبی، پارێزگاری دهۆک ڕایدەگەیەنێت، "دڵنیام ئێزدییەکان ڕادەستی ئەو هەوڵەی عەرەبی شۆڤێنی و کوردی خۆفرۆش نابن".

ئەمڕۆ هەینی (7ـی حوزەیرانی 2024) عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، "خوشک و برا ئێزدییەکان، هەمیشە پلانی ناحەزان و دوژمنان دژی ئێوە هەیە، گومان لەوەدا نییە کە ئێوە ڕادەستی ئەو هەوڵەی عەرەبی شۆڤێنی و کوردی خۆفرۆش نابن کە لە پەرلەمانی عێراق دژی ئێوە ئەنجامی دەدەن".

ئەم پەیامەی پارێزگاری دهۆک لە دوای ئەوە هات، چەند پەرلەمانتارێکی سەر بە گرووپە میلیشیکانی عێراق، ئیمزایان کۆ کردووەتەوە بە ئامانجی ئەوەی لەنێو پەرلەمانی عێراق بە یاسا، ناسنامەی نەتەوەیی ئێزدیەکان لە کوردی بگۆڕن بۆ عەرەبی، ئەو هەوڵەش نیگەرانیی و ناڕەزایی ئێزدییەکانی لێ کەوتووەتەوە و بڕیاریان داوە ئەو پرسە بگەیەننە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، چونکە پێیان وایە هەوڵی گۆڕینی ناسنامەی نەتەوەییان، تەواوکردنی کارە تەوانەکراوەکانی داعشە دژ بە ئێزدیەکان.

هاوکات پارێزگاری دهۆک کۆمەڵێک بەڵگەنامەی بڵاو کردووتەوە کە پشتڕاستی دەکاتەوە ناسنامەی نەتەوەیی ئێزدییەکان کوردییە.

رۆژی (5ـی حوزەیرانی 2024) زێدۆ باعەدرێ، ڕاوێژکار لە پەرلەمانی کوردستان و کەسایەتی ئێزدی  لەبارەی ئەو هەوڵە بەرامبەر گۆڕینی ناسنامەی نەتەوەیی ئێزدییەکان بە کوردستان24ـی گوتبوو: کەسانێک دەستیان بەوە کردووە ناسنامەی ئێمە بگۆڕن بە ناسنامەیەکی نوێی نەتەوەیی، ئەوە لەگەڵ ئێزدیەکان ناگونجێ، چونکە ئێمە کوردین و کوردستانیین.

گوتبووشی: پەرلەمانی عێراق کاری ئەوەیە تاوانبارانی داعش بداتە دادگا، بەڵام لەبری ئەوە هەوڵدەدات ناسنامەی نەتەوەیی ئێزدیی و کوردایەتی ئێمە بگۆڕن.

باسی لەوەش کردبوو، ئەوانەی ئەو ئیمزایانەیان کۆ کردووەتەوە، عەرەبی شۆڤێنیەکانن، کارە تەوانەکراوەکانی داعش تەواو دەکەن بەرامبەر ئێزدییەکان.

پ
س
ۆ
]
ح