ئێران نیگەرانە له كردنه‌وه‌ی خاڵی نێوده‌وڵه‌تی نوێ له‌گه‌ڵ باشوور
K24 - سلێمانی:
85%ی شمه‌ك و پێداویستی بازاری هه‌رێمی كوردستان له وڵاتانی دراوسێوه هاورده ده‌كرێت و به‌شێك له ئابووریناسانیش پێیانوایه له كردنه‌وه‌ی خاڵه سنوورییه‌كاندا، ویست و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دراوسێ بڕیارده‌دات، له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سلێمانیش چوار مه‌رز هه‌ن كه په‌روێزخان و باشماخ نێوده‌وڵه‌تین و شۆشمێ و سه‌یران به‌نيش چاوه‌رێی بڕیاری ئێران ده‌كه‌ن.
ته‌رازووی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان لاسه‌نگه و وه‌ك ده‌گوترێت له به‌رژه‌وه‌ندی ئیرانه، به هۆكاری هاوسنووری زیاتری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ئیران به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌و مه‌رزانه واڵاده‌كات، ئابووریناسێكیش پێیوایه هه‌رێم هێشتا نه‌یتوانیوه خۆژینی ئابووری به‌ده‌ستبینیت و به هۆكاری سیاسی و ئابووری ئه‌و مه‌رزانه واڵاده‌كریت یان داده‌خرێت.