لە سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له دوو تۆن چه‌ره‌سی نه‌شیاودا گیرا
لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له دوو تۆن چه‌ره‌سدا ده‌گرن و هۆشداریش به‌هاووڵاتیان ده‌ده‌ن كه خواردن و پێداویستی بێ بهروار نه‌كڕن.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگه‌یاند، لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی دوو تۆن و (444) كیلۆگرام چه‌ره‌سدا گرت كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه ڕۆژانی پێش جه‌ژن له بازاڕه‌كاندا ساغی بكاته‌وه. دەشڵێت، سەرچاوەی هاوردەکردنەکەی و بەروارەکەی نادیار بووە و ئەو شوێنەی تێیدا عەمبار کراوە نەشیاو بووە.
گۆران قادر گوتیشی: به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و چه‌ره‌سه له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاریی یاسایی ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، به وریاییه‌كی زیاتره‌وه پێداویستییه‌كانی جه‌ژن بكڕن و له‌كاتی هه‌بوونی گومان له هه‌ر كاڵا و شمه‌ك و خواردهمهنیهكی نه‌شیاو، لێژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه.