وەزارەتی دارایی عێراق، 344 ملیار و 875 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان خەرج کرد

مووچە
مووچە

K24 - بەغدا:

وەزارەتی دارایی عێراق، 344 ملیار و 875 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی نیسان خەرج کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (9ـی حوزەیرانی 2024) شڤان جەباری، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 344 ملیار و 875 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی نیسان خەرج کرد.

هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراق تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، وەزارەتەکە مووچەی تەواوی مانگی نیسان (چوار)ـی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی خەرج کرد و بەمزووانە کۆی بڕە پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی.  

هەمان سەرچاوە بۆ کوردستان24، ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتی دارایی عێراق هەموو هەوڵێکی دەخاتە گەڕ تاکوو مووچەی مانگی ئایار (پێنج)ـی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان پێش جەژنی قوربان خەرج بکات

Fly Erbil Advertisment