ساڵانه 900 ملیۆن دینار بۆ په‌ره‌پێدان و پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچە شوێنه‌وارییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشکرای دەکات، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه، 900 ملیۆن دینار بۆ په‌ره‌پێدان و پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچە شوێنه‌وارییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی سه‌دان پرۆژه‌ی تایبه‌ت به شوێنه‌وار.
سێشەممە، 11ـی حوزەیرانی 2024، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، بۆ زیاتر خزمه‌تكردن و بایەخدان به ناوچە شوێنه‌وارییه‌كان، بنكه‌ی شوێنه‌واری كفری كرایە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری كفری.
به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاری، كه ئیمزای ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری له‌سه‌ره، بریاردرا بنكه‌ی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری كفری بگۆڕدرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری كفری له‌سه‌ر میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئه‌و فه‌رمانه‌ش له ڕۆژی ده‌رچوونیی له (9/6/2024)وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئەو وەزارەتە، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بایه‌خێكی زۆر به ناوچە شوێنه‌وارییه‌كان ده‌ده‌ن، هه‌ر له‌م كابینه‌یه‌دا له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه 900 ملیۆن دینار بۆ په‌ره‌پێدان و پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچە شوێنه‌وارییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی سه‌دان پرۆژه‌ی تایبه‌ت به شوێنه‌وار له بواره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه و هه‌ڵكۆڵین و دروستكردنی پاركی شوێنه‌واریی و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ زانكۆ جیهانییه‌كان و ده‌یان كاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.