بەرگریی شارستانی ڕاپەرین بۆ کوردستان24: ئاگرەکەی چیای هەورێ زۆرە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدەین

K24 – هەولێر:
لە زنجیرە چیای هەورێ و سنووری خۆشناوەتی بەهۆی هەورە بروسکەوە ماوەی 48 کاتژمێرە ئاگر لە چیاکە کەتووەتەوە و دوای چەندین جار کۆنترۆڵکردنی ئەم شەو دووبارە ئاگری گرتووەتەوە.
سێشەممە (11ـی حوزەیرانی 2024) ڕائید علی قادر، گوتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانی ڕاپەرین تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئاگرەکەی چیای هەورێ زۆرە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کۆنترۆڵکردنی.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە زنجیرە چیای هەورێ و سنووری خۆشناوەتی بەهۆی هەورە بروسکە ماوەی 48 کاتژمێرە ئاگر لە چیاکە کەوتووەتەوە و دوای چەندین جار کۆنترۆڵکردن، ئەم شەو دووبارە گڕی گرتووەتەوە
لە زنجیرە چیایەکەدا سەدان هەزار داری سرووشتی هەیە و مەترسی سووتانیان لەسەرە، هەروەها ئاگرەکە سنووری شەش گوندی گرتووەتەوە و مەترسی لەسەر سەروماڵی گوندنشیان دروستکردووە.


