تەرمی ئەو پێنج کەسەی لە دەریاچەی دوکان خنکان، لە ناحیەی بجیل بەخاک دەسپێردرێن

گۆڕستانێک لە ناحیەی بجیل
گۆڕستانێک لە ناحیەی بجیل

K24 – بجیل:

پێنج ئه‌ندامی خێزانێك له‌ ده‌ریاچه‌ی دووكان خنكان و بڕیارە لە ناحیەی بجیلی سەر بە قەزای ئاکرێ تەرمەکانیان بە خاک بسپێردرێن.

ڕۆژی هه‌ینی (14ـی حوزه‌یرانی 2024)، پێنج ئه‌ندامی خێزانێك له‌ ده‌ریاچه‌ی دووكان له‌ سنووری نێوان گوندی گردجان و قه‌ره‌نیاغا له‌ سنووری چوارقوڕنه‌ خنكان.

ئاری حوسێن، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند، ئەو خێزانە خەڵکی ناحیەی بجیلی سەر بە قەزای ئاکرێن، ئاژەڵدار بوونە، هاوکات بۆ کاری ئاژەڵداری چووبوونە سنووری چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی ڕانیە، بڕیارە تەرمەکانیان بگەڕێندرێتەوە بۆ زێدی خۆیان، ئێستە گۆڕەکانیشیان بۆ ئامادە کراوە.

هاووڵاتییەک کە ناسیاوی خانەوادە کۆچکردووەکەیە، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، خانەوادەکە خەڵکی گوندی مێرگەمۆشکی سەر بە ناحیەی بجیل بوون، بۆ مەبەستی کاری ئاژەڵداری سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینیان کردبوو.

باسی لەوەش کرد، خانەوادەکە خەریکی کاری ئاژەڵداری بوون لە نزیک دەریاچەی دووکان، له‌ سه‌ره‌تادا منداڵێكی ئه‌م خێزانه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ناو ئاوه‌كه‌ و دواتر ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ هه‌وڵی ڕزگاردنیان داوه‌ و یه‌ك له‌ دوای یه‌ك خنكاون.

پ

دوای خنکانی تەواوی ئەندامانی خێزانێکی مەڕداری ئاکرێ لە دەریاچەی دوکان، دانیشتووانی گوندی قەرەنیاغا خۆبەخشانە سەرپەرشتی مەڕو ماڵاتەکەیان دەکەن.

ه
؛