مۆڕاتا هه‌ڕه‌شه ده‌كات
مۆڕاتا گه‌ڕی یه‌كه‌می لالیگای به‌بێ تۆماركردنی گۆڵ تێپه‌ڕاند، به‌ڵام بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و هه‌ڕه‌شه له میوانه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ ده‌كه‌مه كلیلی كردنه‌وه‌ی گۆڵه‌كانم له وه‌رزی نوێی لالیگا.
ئه‌لڤارۆ مۆراتا، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ ریزه‌كانی یوڤێنتۆسی جێهێشت و بۆ ریال مه‌دریدی ماڵه‌كۆنه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه، ئێستاش به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی یه‌كه‌مین گۆڵیه‌تی له لالیگای ئه‌م وه‌رزه.
مۆراتا ئه‌مشه‌و له هێڵی پێشه‌وه‌ی ریال مه‌درید شانبه‌شانی گاریس به‌یل و ئه‌سێنسیۆ یاریی ده‌كات، له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری ماركای ئیسپانیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: له به‌رامبه‌ر سێلتا چاوه‌ڕوانی یه‌كه‌مین گۆڵی من بن له لالیگا.
ئه‌مشه‌و له گه‌ڕی دووه‌می وه‌رزی 2016 ـ 2017ـی لالیگا، له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداریی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ ده‌كات.