ڕووبار ڕەشید "جەژنی من و تۆ"ی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ڕووبار ڕەشید
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ڕووبار ڕەشید

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ ڕووبار ڕەشید، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "جەژنی من و تۆ" بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لەچەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ ڕووبار ڕەشید ، دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە نوێیەی من تێکست و ئاوازەکەی خۆم هەڵمبژاردووە و هاوسەرەکەم هاوکاریی کردووم، زانا عەبدوڵایی کاری دەرهێنانی بۆ کلیپی بەرهەمەکەم کردووە.

ئەو هونەرمەندە گوتی: ئەو بەرهەمە کە نوێترین بەرهەمی منە و بەبۆنەی جەژنەوە پێشکەشی گوێگرە ئازیزەکانمی دەکەم، ئەوە یەکەم بەرهەمی منە کە لەسەر خۆشەویستی بڵاویبکەمەوە، بەرهەمەکانی دیکەم لەسەر کوردستان و خۆشەویستی نیشتیمانە،هیوادارم ئەو گۆرانییەم بەدڵی هەموو هەوادارە ئازیزەکانم بێت.

 خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ ڕووبار ڕەشید ، خەڵکی شاری کەرکوکە، ساڵی 2020 دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە و خاوەنی سێ بەرهەمی هونەرییە، لەئێستادا نوێترین بەرهەمیشی بەناوی "جەژنی من و تۆ" بڵاوکردۆتەوە.

Fly Erbil Advertisment