پارتى ده‌نگۆيه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان له پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ره‌تيكرده‌وه، به‌ناوى سه‌رۆك بارزانييه‌وه هيچ جۆره پيرۆزباييهكى گهياندبێته هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى نوێى سلێمانى.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان له پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ره‌تيكرده‌وه، به‌ناوى سه‌رۆك بارزانييه‌وه هيچ جۆره پيرۆزباييهكى گهياندبێته هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى نوێى سلێمانى.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "لێرەوە ڕایدەگەیەنین سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هیچ جۆرە پیرۆزباییەکی بە بەڕێز(هەڤاڵ ئەبوبەکر) نەگەیاندووە".
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه:
ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.
ئەمڕۆ بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر لەڕێگەی کەناڵێكی ڕاگەیاندنەوە،ڕایگەیاندووە بەر لە گەشت کردنی بۆ دەرەوەی ووڵات سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی بەپارێزگار بوونی لەڕێگەی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پێ گەیاندبووم،لێرەوە ڕایدەگەیەنین"سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هیچ جۆرە پیرۆزباییەکی بە بەڕێز(هەڤاڵ ئەبوبەکر) نەگەیاندووە".
هەروەها سەرۆک بارزانی بەهیچ شێوەیەک لەڕێگەی هیچ شوێن و کەسێکەوە پیرۆزبایی بەپارێزگار بوونی لە ناوبراو نەکردوە،پێمان سەیرە هەواڵێکی لەو جۆرە لە میدیاوە بڵاو دەکاتەوە.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە
27-8-2016