به ڤیدیۆ... پاڵه‌وانی پرێمه‌ر لیگ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
سه‌ربازه ونبووه‌كانی رانیێری ده‌ركه‌وتنه‌وه
یانه‌ی لیسته‌ر سیتی له گه‌ڕی سێیه‌می پرێمه‌ر لیگ یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، دوای ئه‌وه‌ی له نێو یاریگه‌ی خۆی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له سوانزی سیتی میوانی برده‌وه.
له خوله‌كی 32ـی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، جیمی ڤاردی به تۆماركردنی گۆڵێك هانده‌رانی هێنایه سه‌ما و لیسته‌ر سیتی به گۆڵێك پێشخست.
دواتر له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 53 وێس مۆرگانی فره‌نسی گۆڵی دووه‌میشی بۆ لیسته‌ر سیتی زیاد كرد، پاشان له خوله‌كی 81 لیرۆی فێر به تۆماركردنی گۆڵێك بۆ سوانزی جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌م گۆڵه ناونیشانی دوایین گۆڵ و گۆڕانكاری و رووداوه‌كانی یارییه‌كه بوو، له كۆتاییه‌كه‌دا هه‌موو شتێك به‌سوودی كلاودیۆ رانیێری راهێنه‌ری به ساڵاچووه‌كه‌ی لیسته‌ر سیتی و سه‌ربازه‌كانی كۆتایی هات.