وادەی گەڕانەوەی حاجیانی کوردستان ڕاگەیەندرا

ژمارەیەک حاجیی هەرێمی کوردستان (ئەرشیف)
ژمارەیەک حاجیی هەرێمی کوردستان (ئەرشیف)

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، لە ڕۆژی 22ـی حوزەیران یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و دواین کاروانیش لە 30 حوزەیران دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 22-6-2024 لە شاری مەککەی پیرۆزەوە بەرێ دەکەون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووەم یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرێگەی ئاسمانی لە رۆژی 24-6-2024 لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان جەختیشیکردەوە، دواین کاروانی حاجیانی کوردستان لە رۆژی 30-6-2024 لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێمی کوردستان و کۆتایی بە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دێت.

هەر لە راگەیندراوەکەدا، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان داوا لە کەسوکاری حاجیان دەکات کە بە هیچ شێوەیەک سەردانی فرۆکەخانەکان نەکەن بە مەبەستی پێشوازیکردن لە حاجیان چونکە پاسی تایبەت بۆ گواستنەوەیان ئامادەکراوە و بۆ ئەوەی قەرەباڵغی لە فرۆکەخانەکان دروست نەبێت و هاوکاری دەزگا پەیوەندارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن تاوەکوو حاجیان بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە ناو کەسوکارەکانیان.

Fly Erbil Advertisment