یۆئاڤ گالانت: سوپای ئیسرائیل ئامادەیە بۆ شەڕی لوبنان

یوئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل
یوئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپاکەیان ئامادەی هەمووجۆرە سیناریۆیەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حیزبوڵای لوبنانی.

یوئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕاشیگەیاند، ئەرکی ئەوانە دۆخی سنووری ئیسرائیل و لوبنان بگۆڕن و ئاوارە ئیسرائیلییەکانی ئەو سنوورە بۆ ماڵەکانی خۆیان بگێڕنەوە.

گالانت گوتیشی، "ئێمە لە سنووری لوبنان لە هێڵەکانی پیشەوەیان و سیستەمی هەواڵگرییمان بەتەواوی بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەیە".

دەشڵێت، "ئەوەمان لەبیرناچێت حیزبوڵا دژی ئێمە شەڕی هەڵگیرساند، لە هەشتی ئۆکتۆبەر، لەو کاتەوە تەنانەت یەک ڕۆژیش شەڕی ڕانەگرتوو".

یۆئاڤ گالانت ڕاشیگەیاند، "ئێمە ئەرک و بەرپرسیارێتی ئەوەمان لەسەرشانە، دۆخی باکووری ئیسرائیل بگۆڕین و ڕێگە بە گەڕانەوەی ئەوکەسانە بدەین کە بەهۆی شەڕ و بۆمبارانەوە ناوچەکانیان بەجێهێشتووە".

ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات  240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.