فیلمی زەرگۆن لە ئێمپایەر سینەما نمایشکرا
فیلمی "زەرگۆن" لە نووسینی "موئەیەد کارەش" و دەرهێنانی "ئادەم ئەیام"ـە و لە درێژەی چالاکییەکانی هاوینەی سینەمای هەولێر لە ئێمپایەر سینەما نمایشکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی حوزەیرانی 2024، ئادەم ئەیام، دەرهێنەر ناوەڕۆکی فیلمەکەی بە کوردستان24ـی راگەیاند، ناوەڕۆکی ئەو بەرهەمە سینەماییە باس لە چیرۆکێکی ئەوینداری دەکات، کە بە جیابوونەوە بە کۆتا هاتووە.
دەڵێت، "فیلمەکە چیرۆکێکی ڕاستەقینەیە و لە گوندی بالیسان وێنەی گیراوە و سەربوردەی دوو خۆشەویستە، کە تا دوا هەناسە لە چاوەڕوانی دابوونە و دوای ساڵانێکی زۆر میران، کە نوژدار و کارەکتەری سەرەکی فیلمەکەیە بە خۆشەویستەکەی دەگات، بەڵام لە جیاتی ئاهەنگ و زەماوەند رۆحی خۆی بە ئەویندارەکەی دەبەخشێت".