150 کتێبخانەی گەڕۆک لە گوندەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەن

فەرهاد فەلاح, یاریدەدەری ڕۆشنبیریی کانوون بۆ پەروەردەی فیکری منداڵان و لاوان، لە ڕێوڕەسمی بەگەڕخستنی کێبخانەی گەڕۆکی گوندی سەڵماس لە سنووری شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، 150 کتێبخانەی گەڕۆک لە سەرتاسەری ئێران خزمەت بە منداڵان و لاوان دەکەن.

فەرهاد فەلاح، گوتی: کتێبخانە گەڕۆکەکان لە دوو هەزار و 500 گوند لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکن و خزمەت بە منداڵان و لاوان دەکەن لە پێناو بایەخدانی زیاتر بۆ بەرەوپێشبردنی کولتوور و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری تاک و توانای فیکری توێژە جیاوازەکان کۆمەڵگە.

هەروەها هیوای خواستووە، کە زەمینەی باشتر و زیاتر بۆ پەرەپێدانی ئەم کتێبخانە گەڕۆکانە بڕەخسێنرێت، کە هەروەها وەک فەرهەنگێکی ڕاست و گونجاو بۆ هەموو خەڵک دادەنرێت.

هەر لە ڕێوەڕەسمەکەدا، زەهرا ئەبسۆران، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری گەشەپێدانی ڕۆشنبیری منداڵان و لاوان لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گوتی: کتێبخانەی گەڕۆکی گوندی سەڵماس جێگەی دڵخۆشی و زیندوویی گوندەکانی ئەم ناوچەیەیە.

گوتیشی: هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی ئەم کتێبخانەیە، بەپشتیوانیی خەڵک و بەخشەرەکان بووە.

سەرەتای دروستبوونی بیرۆکەی کتێبخانەی گەڕۆک لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە ئەمەش وەک ئامانجە جیهانییەکەی وەک بیرۆکەیەک بوو بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواریی و هاندانی گوندنشینان بۆ چوونە بەرخوێندن، بەڵام لە ئەوروپا و ئەمەریکا بۆ بیستەکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە.

یەکێک لە کتێبخانە گەڕۆکەکانی ئێران ساڵی 1970
یەکێک لە کتێبخانە گەڕۆکەکانی ئێران ساڵی 1970

 

Fly Erbil Advertisment