توێژینەوەیەک باشترین کاتی وەرزش بۆ دابەزاندنی کێش ئاشکرا دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ سەبارەت بە باشترین کات بۆ وەرزش بە مەبەستی بەدەستهێنانی زۆرترین سوودی تەندروستی، مشتومڕێکی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
توێژەران لە ئیسپانیا بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی لە کاتژمێر 6ـی ئێوارە وەرزش دەکەن، جا ڕاکردن بێت، یان پاسکیلسواری، یان هەر چالاکیەکی تر، شەکری خوێنیان نزمترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە بەیانیان وەرزش دەکەن.
توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە وەرزشکاران لە ئێواراندا چالاکترن و باشتر دەتوانن بەرەنگاری گرفتی برسێتی ببنەوە.
ئەوان دەڵێن، ئەمە بەو مانایە دێت، کە ئێواران کالۆری زیاتر دەسوتێنن و وزەی کەمتر خەرج دەکەن.
توێژینەوەکە ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە، کە بەزۆری خانەکانی ماسولکەکان توانای هەڵمژینی شەکری خوێنیان کەمتر دەبێتەوە لە ئێواراندا، چونکە لەم کاتەدا ئەنسۆلین کەم دەبێتەوە.
بەڵام وەرزش لە ئێواراندا، ئاستی ئەنسۆلین بەرز دەکاتەوە، ئەمەش وادەکات خانەکان بە ئاسانی شەکر لە خوێنەوە هەڵبمژن و بیسووتێنن بۆ وزە.
لە میانی توێژینەوەکەدا. توێژەران بۆ ماوەی دوو هەفتە بەدواداچوونیان بۆ 186 کەسی پێگەیشتووی ئیسپانی کردووە کە زۆربەیان قەڵەو بوون.
لە کاتی بەدواداچوونەکە، هەر بەشداربوویەک ئامێرێکی خێراییپێویان پێ درابوو، بۆ چاوديری بەردەوامیی گلوکۆزی خوێن و شەکری خوێن.
هەروەها کاتی وەرزش دابەش کرابوو بەسەر بەیانیان "لە کاتژمێر 6ـی بەیانی تا 12ـی نیوەڕۆ، هەروەها پاشنیوەڕۆیان لە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ تا 6ـی ئێوارە، یان ئێواران "لە کاتژمێر 6ـی ئێوارە تا 12ـی نیوە شەو".
دواتر توێژەران ئاستی شەکری خوێنیان بەراورد کرد لە نێوان ئەو بەشداربووانەی کە بۆ ماوەی ڕۆژێک وەرزشیان نەکردووە، لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لە کاتە جیاوازەکاندا وەرزشیان کردووە.
د، ئەنتۆنیۆ کلاڤیرۆ جیمینیۆ، زانای وەرزش لە زانکۆی گرانادای ئیسپانیا گوتی: ئەوانەی بەشدارییان لەو توێژینەوەیە کردووە، ئەوانەی بە ئێواران وەرزشیان کردووە، کاریگەری باشی لەسەر شەکرەی خوێن هەبووە بەتایبەت ئەوانەی قەڵەو بوون.