کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزن

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 – هەولێر:

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ  و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

یەکشەممە (23ـی حوزەیرانی 2024) بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بە نزیکەی (2-4) پلە نزم دەبنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 40 

سلێمانی: 37 

دهۆک: 38

کەرکووک: 45

هەڵەبجە: 40

زاخۆ: 40

سۆران: 37

حاجی ئۆمەران: 25

گەرمیان: 45