به وێنه... پێشبینی 8 گرێبه‌ستی گه‌وره له پرێمه‌ر لیگ ده‌كرێت
له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ، هیچ خولێك هێنده‌ی پرێمه‌ر لیگ گۆڕانكاری و گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی لێ ئه‌نجام نه‌درا، گواستنه‌وه‌ی پۆگباش بۆ مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌وه‌ندی تر گۆمه‌كه‌ی شله‌قاند، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت پێش هاتنی چوارشه‌ممه‌ی دادێ كه دوایین واده‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانه كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی دیكه له یانه‌كانی پرێمه‌ر لیگ واژۆ بكرێت.

1ـ خامیس رۆدریگێز
له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه‌دا زۆرترین قسه له باره‌ی رۆیشتنی رۆدریگێز له ریال مه‌درید كراوه، ئه‌گه‌رچی زێدان جه‌ختی له مانه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره كۆلۆمبیاییه كردۆته‌وه، به‌ڵام چێڵسی بۆ كڕینی هاتۆته سه‌رهێڵ و نرخه‌كه‌شی به 50 ملیۆن پاوه‌ند خه‌ملێندراوه.

2ـ مانۆلۆ گابیادینی:
یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن له پێناو كڕینی مانۆلۆ گابیادینی ده‌رگای گفتوگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناپۆلی كردۆته‌وه، ئه‌م یاریزانه وه‌رزی رابردوو به‌هۆی بوونی هیگواین ون ببوو، به‌ڵام ئێستا وه‌ك یاریزانێكی سه‌ره‌ڕم له هێڵی پێشه‌وه‌ی ناپۆلی ده‌دره‌وشێته‌وه، نرخی فرۆشتنی ئه‌م یاریزانه‌ش به 25 ملیۆن پاوه‌ند لێكدراوه‌ته‌وه.

3ـ ئیسلام سلێمان:
4 یانه‌ی پرێمه‌ر لیگ چاویان له گواستنه‌وه‌ی ئیسلام سلێمان بڕیوه، ئه‌م یاریزانه جه‌زائیرییه‌ی یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا له لایه‌ن یانه‌كانی (لیسته‌ر سیتی، ئیڤه‌رتۆن، وێست برۆمیچ و ئارسێناڵ) داواكراوه، ئه‌وان 25 ملیۆن پاوه‌ندی پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام یانه‌كه داوای زیاتر ده‌كات.

4ـ جه‌یمس ماكارتی:
ئه‌م یاریزانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئایرله‌ندا، كه له ئیڤه‌رتۆن یاری ده‌كات، رۆناڵد كۆیمانی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه كه ده‌یه‌وێت ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت، راهێنه‌ریش رازیبووه، به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری نابێت تا شوێنگره‌وه‌یه‌ك نه‌دۆزێته‌وه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی، لیسته‌ر سیتی، كریستاڵ پاڵاس، سه‌نده‌رلاند و سێلتیك دیارترین ئه‌ویانانه‌ن كه خواستی گواستنه‌وه‌ی ماكارتیان ده‌ربڕیوه، نرخی ئه‌م یاریزانه‌ش به 20 ملیۆن پاوه‌ند مه‌زه‌نده كراوه.

5ـ مووسا سیسۆكۆ:
له‌گه‌ڵ ماڵئاوایی كردنی نیوكاسڵ له پرێمه‌ر لیگ، مووسا سیسۆكۆی ناوه‌ڕاستكاری فره‌نسی ئه‌و یانه‌یه بڕیاری ڕۆیشتنی داوه، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزی نرخه‌كه‌ی كه 30 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ داندراوه، هێشتا داهاتووی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، یانه‌كانی تۆتنهام، ئیڤه‌رتۆن، كریستاڵ پاڵاس هه‌وڵی كڕینی ده‌ده‌ن، له ئیتاڵیایش یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و یوڤێنتۆس ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی مووسایان پیشاندا بوو.

6ـ ویلفرێد بۆنی:
ئه‌م یاریزانه یه‌كێكه له قوربانییه‌كانی گواردیۆلا، ئێستا مانچێسته‌ر سیتی له‌سه‌ر داوای راهێنه‌ره ده‌رگای رۆیشتنی له‌به‌رده‌م كردۆته‌وه، وێستهام یونایتد نزیكترین یانه‌یه له گواستنه‌وه‌ی بۆنی.

7ـ جۆی هارت:
جه‌نگی ساردی نێوان، هارتی گۆڵپارێزی مانچێسته‌ر سیتی و گواردیۆلا، به‌رده‌وام بابه‌تی گه‌رمی مێدیاكانی جیهانه، له ئێستا به‌هۆی هاتنی براڤۆ بۆ سیتیزن، هیچ شوێنێك بۆ جۆی هارت نه‌ماوه‌ته‌وه، یانه‌كانی سه‌نده‌رلاند، سێڤییا و تۆرینۆ، ئه‌م گۆڵپارێزه‌یان كردۆته ئامانج.

8ـ مامادۆ ساخۆ:
یانه‌ی لیڤه‌رپوول به فه‌رمی بڕیاریداوه به‌شێوه‌ی خواستن ده‌ستبه‌رداری مامادۆ ساخۆی به‌رگریكاری بێت، له كۆتاییه‌كانی وه‌رزی رابردوو، ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌ی لیڤه‌رپوول به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رمانی وزه‌به‌خش سڕ كرا، دوای ئه‌م كرده‌وه‌یه، یۆرگن كڵۆب بڕیاریدا تا ئه‌م رووداوه كۆن ده‌بێت نایه‌وێت مامادۆ بۆ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی بانگهێشتی بكاته‌وه، ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستبه‌رداری بێت و دواتر به‌ره‌و ریدز بیگه‌ڕێنێته‌وه، ره‌نگه داهاتووی ئه‌م یاریزانه له نێوان یه‌كێك له یانه‌كانی (ستۆك سیتی یان كریستال پاڵاس) یه‌كلایی بێته‌وه.