جێگری وەزیری دەرەوەی سعوودیە لەگەڵ عەلی کەنی کۆبووەوە

عەلی باقری کەنی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێشوازیی لە وەلید ئەلخریجی، جێگری وەزیری دەرەوەی سعوودیە کرد.
ئەلخریجی، سەردانی تارانی کردووە بۆ بەشداریی لە نۆزدەهەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆڕبەندی "دیالۆگی ئاسیا".
ئێران، میوانداری نۆزدەهەمین کۆبوونەوەی کۆڕبەندی دیالۆگی ئاسیا کرد، کە لە 23 و 24ـی حوزەیرانی 2024 بەڕێوەچوو، کە تاران لە ئۆکتۆبەری 2023ەوە سەرۆکایەتیی ئەو کۆڕبەندەی گرتووەتە ئەستۆ.
لەم کۆبوونەوەیەدا 41 شاندی دەرەوە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە، یاریدەدەری وەزیر و یاریدەدەری وەزیرە پەیوەندیدارەکان، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوە هەرێمییەکان و نێردەی تایبەتی وڵاتانی ئەندام بەشدارییان کرد.