ئۆکرانیا لە دیبەیتی نێوان بایدن و ترەمپ نیگەرانە

ئۆلگا ستیفانیشینا، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، نیگەرانی ئەو گفتوگۆیە بووین بوو کە لە دیبەیتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکرانیا لە نێوان جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئۆکرانیادا کرا.
ئۆلگا ستیفانیشینا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا گوتی: ئەمە دەیسەلمێنێت کە دۆخی وڵاتەکەی بە "پرسێکی جەوهەری" لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا دادەنرێت.
ستیفانیشینا، ئاماژەی بەوەش دا، "ڕاشکاوانە بڵێم تا ڕادەیەک بێزار و نیگەرانم چونکە بەشێکی زۆری ئەو دیبەیتە لەسەر ئۆکرانیا بوو، ڕاشکاوانە بڵێم هەست بە نیگەرانی و ناڕەحەتیی دەکەم چونکە ئۆکرانیا بووەتە بارمتەی ئەو جۆرە هەستانە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکان".
ئەو بەرپرسەی ئۆکرانیا دەڵێت، کیێڤ وانە و پەندی لە دواکەوتنی یارمەتییەکان وەرگرتووە کە کۆنگرێسی ئەمەریکا بۆ وڵاتەکەی تەرخانی کردبوو.
ئەو جەختی لەسەر گرنگی پشتبەستنی ئۆکرانیا بە "چارە" کان کردەوە و گوتی، پەیوەندیان بە پرۆسەی سیاسی وڵاتی سێیەمەوە نییە.
پێنجشەممەی ڕابردوو، یەکەم دیبەیتی نێوان جۆو بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا و دۆناڵد ترەمپ لە شاری ئەتلانتا لە ویلایەتی جۆرجیا بەڕێوە چوو، کە بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەمەریکادا بەبێ بینەر و ڕۆژنامەنوس بەڕێوەچوو و ماوەی دیبەیتەکە 90 خولەک بوو.
لە دیبەیتەکە ترەمپ گوتی: ئۆکرانیا لە ململانێی دژی ڕووسیادا دۆڕاوە، هەروەها بایدنی بە هۆکاری سەرهەڵدانی شەڕەکان زانی، ئاماژەی بەوەش کرد، سیاسەتەکانی سەرۆکی ئێستای کۆشکی سپی جیهانی پاڵناوە بۆ لێواری جەنگی جیهانی سێیەم، ترەمپ دیسان بەڵێنی ئەوەی دا کە ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دۆخەکە چارەسەر بکات.
بایدن، جارجارە دوودڵ دەردەکەوت و لە کاتی قسەکردندا زیاتر لە جارێک تووشی تەگەرە بوو، بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە جەنگی جیهانی سێیەم دوای ئەوەی "ڕووسیا دەستی بەسەر کیێڤدا گرتووە" دەست پێ دەکات، دوای ئەوەش، ڕووسیا هەڕەشە لە بێلاڕووس و پۆڵەندا دەکات.