محه‌ممه‌د ئیحسان: كاتی هاتووه سنوورێك بۆ چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق دابنرێت
![محه‌ممه‌د ئیحسان](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Jul-2024/171985506266.jpg)
سیاسه‌تمه‌دار و شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌كه‌كه ئه‌گه‌رچی سنووری چالاكییه‌كانی ده‌بێت له باكووری كوردستان بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی خه‌ڵكی باكووری كوردستانه‌وه په‌سندكراو نییه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 1ـی ته‌ممووزی 2024، محه‌ممه‌د ئیحسان، سیاسه‌تمه‌دار و شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، بوونی په‌كه‌كه له عێراق بوونێكی نایاساییه، نه‌خاسمه كه عێراق ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و په‌كه‌كه‌ی وه‌ك تیرۆریست ناساندووه.
محه‌ممه‌د ئیحسان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌كه‌كه به سووتانی بازاڕه‌كان ئامانجیه‌تی ئاژاوه له هه‌رێمی كوردستان بنێته‌وه و دژی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان بوه‌ستێته‌وه.
محه‌ممه‌د ئیحسان باسی له‌وه‌ش كرد، مه‌به‌ستیه‌تی له ڕێگه و به شێوه‌ی جیاجیاوه دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری تێكده‌رانه بكات و دژی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێته‌وه.
ناوبراو گوتیشی، كاتی ئه‌وه هاتووه سنوورێك بۆ چالاكیی و جموجۆڵه‌كانی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق دابنرێت. ڕوونیشی كرده‌وه، په‌كه‌كه ئه‌گه‌رچی سنووری چالاكییه‌كانی ده‌بێت له باكووری كوردستان بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی باكووری كوردستانه‌وه په‌سندكراو نییه.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، حكوومه‌تی عێراق له ڕێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه له شنگال هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد، كاتێك وا دانرا به پشتیوانیكردنیان له په‌كه‌كه له شنگال، له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن.
دووشەممە، 01-07-2024، میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژانەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تۆڕێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و دوو کەسی سەر بە یەکەی 70ـی هێزەکانی پێشمەرگە و دژە تیرۆری سلێمانی، لە پشت هەموو ئەو ئاگرانەوە بوون کە لە ماوەی ڕابردوودا لە بازاڕەکانی کەرکووک و هەرێمی کوردستان کەوتوونەتەوە.
وەکو ئەوەی میقداد میری ڕوونی کردەوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیدا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان کردوویانن، دەرکەوتووە، ئامانجی ئەو کەسانە لە سووتاندنی بازاڕی قەیسەریی کەرکووک، بازاڕی قەیسەریی هەولێر، بازاڕی لەنگەی هەولێر، بازاڕی چەلێی دهۆک و چەندین شوێنی دیکە لە هەرێمی کوردستان؛ لاوازکردنی ئابووریی ئەو پارێزگایانە بووە، چونکە ئاگرەکان زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار زیانی ئابوورییان هەبووە؛ هەروەها ئامانجێکی دیکە، تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بووە.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق گوتیشی، "تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکاندا ناوە و پلانیان دانابوو لە ماوەی داهاتوودا هێرش بکەنە سەر چەندین شوێنی دیکە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، هەروەها چەندین شوێن لە وڵاتانی دراوسێ؛ بەڵام هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر، توانییان پلانەکانیان پووچەڵ بکەنەوە".
وەکو ئەوەی گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی کرد، ئەو گرووپە هەڵساوە بە سووتاندنی ئەم شوێنانە لە هەرێمی کوردستان؛ سووتاندنی بازاڕی لەنگەی هەولێر، سووتاندنی کۆگایەک لە قوشتەپە، سووتاندنی بازاڕی لەنگە بۆ جاری دووەم، سووتاندنی بازاڕی قەیسەریی هەولێر، سووتاندنی بازاڕی چەلێ لە دهۆک و چەندین دووکان و شوێنی دیکە لە ماوەی کۆتایی ساڵی 2023 و ناوەڕاستی 2024.
میری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان، دەستیان بەسەر ژمارەیەک ماددەی کیمیاییدا گرتووە کە هاوکاربوونە لەگەڵیان بۆ سووتاندنی بازاڕ و مۆڵەکان لە هەرێمی کوردستان. ڕوونیشی کردەوە، "ئامانجێکی دیکەی تۆڕەکەی سەر بە پەکەکە و یەکەی 70 و دژە تیرۆری سلێمانی، تەقاندنەوەی بۆڕی نەوتی جیهان بووە کە کەرکووک بە تورکیاوە دەبەستێتەوە".