سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری نەمسا کۆبوونەوە

K24 – ڤیەننا:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی هۆفبێرگ لەگەڵ سەرۆککۆماری نەمسا کۆبووەوە، هەردوولایان پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسایان تاوتوێ کرد و خواستی بره‌وپێدان و فراوانکردنیان له هه‌موو بواره‌کاندا دووپات کرده‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە (2ـی تەمموزی 2024) ئەلیکساندەر ڤاندەربێڵن، سەرۆککۆماری نەمسا، لە کۆشکی هۆفبێرگ، پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێم بڵاوی کردەوە، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا لەگەڵ سه‌رۆککۆماری نه‌مسا، ده‌رباره‌ی هاریکاریی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌کانی نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
وێڕای ستایشی مێژووى په‌يوه‌ندييه‌كان و ئاستی ئێستايان، هه‌ردوولا خواستی بره‌وپێدان و فراوانکردنیان له هه‌موو بواره‌کاندا دووپات کرده‌وه.
هاوکات دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، گفتوگۆی هه‌ولێر – به‌غدا بۆ چارەکردنی کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنى سيستمى فيدراڵى و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانیان خسته به‌ر باس.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری و پشتگیریی به‌رده‌وامی نه‌مسا له عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ستایشی ئاماده‌یی و ڕۆڵی نه‌مسای له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا کرد. لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكى نه‌مسا به‌رده‌واميى پشتگيرى و هاوسۆزيى وڵاته‌كه‌ى بۆ گه‌لى كوردستان و مافه‌كانى دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پێكه‌وه‌ژيان و دۆخى پێكهاته‌كان و مافه‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرا. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی یارمه‌تیدانی ئێزدییان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه يه‌كێك له گه‌وره‌ترين قوربانيیانى ده‌ستى تيرۆرستانى داعشن.
هەر لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا که باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌مسا ئاماده‌ی بوون، تيشكيان خسته سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، گۆڕانی کەشوهەوا و گرنگیی هاریکاریی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی.
ڕۆژی (1ـی تەممووزی 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ڤیەننای پایتەختی نەمسا و لەگەڵ سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی نەمسا چەند پرسێکی گرنگ سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسای تاوتوێ کرد.