سەرۆک بارزانی لە بەغدا لەگەڵ فایەق زێدان کۆبووەوە

K24 – هەولێر:
سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری كۆبووه‌وه تاوتوێی چارەکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا کردەوە.
ڕۆژی (3ـی تەمموزی 2024) دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌گه‌ڵ فایق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری كۆبووەوە.
لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان و دواپێشهاتە هەرێمایەتییەکان تاوتوێ کرا و جەخت چاره‌كردنی ته‌واوی كێشه و گرفته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و یاسا کرایەوە.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا ڕاگەیاند و بە گرنگ و مێژوویی وەسف کرد.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی، به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و ژماریه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی به‌غدا کرد و له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی به‌رده‌وامه.
