فوئاد حوسێن: سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا زۆر گرنگ بوو
K24 – هەولێر:
وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا بە گرنگ وەسف کرد و ئاماژەی بەوە دا، سەردانەکە کاریگەریی ئەرێنی لە باشکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ دەبێت.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا، گوتی: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا زۆر گرنگ بوو، هاوکات ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆیی عێراق به گشتی هه‌بوو.
وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختی لەوە کردەوە، سه‌رۆك بارزانی یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، بۆیه ئه‌و سه‌ردانه‌ی كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵیش هه‌بوو.
گوتیشی: شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق سەردانی واشنتن دەکات بۆ ئەوەی درێژە بە گفتوگۆ سەربازییاکانی نێوان هەردوو وڵات بدرێت. هاوکات جەختی لە ئەرێنی بوونی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان و بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کردەوە.
ڕۆژی (3ـی تەمموزی 2024) کاتژمێر 11:20 خولەکی پێشنیوەڕۆ سەرۆک مەسعود بارزانی، بە یاوەری شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن محەممەد تەمیم و فوئاد حوسێن، جێگرانی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسە حکوومی و سیاسیەکانی عێراق پێشوازیی لێ کرا.
سەرۆک بارزانی لە سەردانەکەی بۆ بەغدا زیاتر لە 17 دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان، بەرپرسانی حزبی و حکوومی و باڵیۆزانی وڵاتان لە عێراق کرد، مەبەست لە سەردانەکەی بریتی بوو لە چارەکردنی کێشە ناوخۆییەکانی عێراق بە گشتی و، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەتی.
سەرۆک بارزانی لە ئان و ساتی قەیرانە قووڵەکاندا، فریادڕەسی عێراق بووە، جگە لەوەی سووننە و شیعەکان هەمیشە لە کاتی گەیشتن بە بنبەست بۆ لای سەرۆک بارزانی دەگەڕێنەوە، ڕۆڵێکی گەورەتریشی لە داکوتینی ڕەگوڕیشەی پرەنسیپی پێکەوە ژیان هەبووە.
لە ماوەی ڕابردوودا لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بە شێوەیەکی بەردەوام سەردانی سەرۆک بارزانی‌یان کردووە و بۆ چارەکردنی کێشەکانیان ڕاوێژیان پێ کردووە.
فوئاد حوسێن: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئەرێنی بوو
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆ لە ئەمەریکا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ هەبوون، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ژمارەیەک لە وڵاتان کۆ بووینەوە، هەروەها لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی و بەرپرسانی گەنجینەی ئەمەریکاش کۆ بووینەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق، دەڵێت: لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان پەیوەندییەکانی عێراقمان لەگەڵ ئەو وڵاتانە تاوتوێ کرد، هەروەها گفتوگۆ لەسەر پرسە هەنوکەییەکان کرا بە تایبەت لەسەر دۆخی غەززە. کۆبوونەوەکانمان ئەرێنی بوون بە تایبەتی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتان.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11ـی ته‌ممووزی 2024، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وەزیری دەرەوەی عێراق له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الحرة" كه به‌شێكی له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی كوردستان24 به كوردی كراوه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌سه‌ر داوای ئه‌نتۆنیۆ بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له واشنتنه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له لووتكه‌ی ناتۆ بكات، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ندان دیدار و كۆبوونهوهیشیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ، هاوكات ڕۆژی هه‌ینی 12ـی ته‌ممووز له‌گه‌ڵ وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆ ده‌بنه‌وه.