حەیدەر لامی: سه‌رۆك بارزانی باوكی پرۆسه‌ی سیاسییه له عێراق

سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، بوونی سه‌رۆك بارزانی له به‌غدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌ت و خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌یه، به‌تایبه‌تی بارودۆخی ئێسته‌ی عێراق پێویستی به كه‌سایه‌تییه‌كی هاوشێوه‌ی سه‌رۆك بارزانی هه‌یه، كه بڕیاربه‌ده‌سته و بۆچوونی گه‌وره‌ی هه‌یه و به "باوكی پرۆسه‌ی سیاسیی له عێراق" داده‌نرێت.
ڕۆژی 3ـی ته‌ممووزی 2024، حەیدەر لامی، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا، تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا یەکجار گرنگه، نه‌خاسمه سه‌رۆك بارزانی ماوه‌ی شه‌ش ساڵه سه‌ردانی به‌غدای نه‌كردووه، هاوكات سه‌ردانه‌كه له كاتێكی زۆر هه‌ستیاردایه.
حەیدەر لامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ردانه‌كه له كاتێكدایه كه چه‌ندان گۆڕانی سیاسیی له پێکهاتە و فیگه‌ره سیاسییه‌كانی عێراق ڕوویان داوه و حكوومه‌تێكی جیاواز له ده‌سه‌ڵاتدایه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا باسی له‌وه‌ش كرد، كشانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق یه‌كێكی دیكه‌یه له ڕووداوه سیاسییه‌كانی عێراق له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو، بۆ نموونه كشانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در له پرۆسه‌كه‌دا كه یه‌كێكه له دۆسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی.
ناوبراو گوتیشی، چه‌ندان پرسی گرنگ له نێوان سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تیی حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق گفتوگۆیان له باره‌وه ده‌كرێت، له‌وانه‌یش پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، دۆسیه‌ی ئه‌منی و دۆسیه‌ی ئاو له نێوان عێراق و توركیا و چه‌ند پرسێكی دیكه.
سه‌ركرده‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا له‌مه‌ودوا پرس و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به ئاسانتر و هێمنانه‌تر چاره ده‌كرێن.
لامی هه‌روه‌ها پێی وابوو، هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌رپرسه له هه‌موو ڕووداوه سیاسیی و ناسیاسییهكانی عێراق، بۆیه سه‌رۆك بارزانی له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و پهیمانیه گفتوگۆی پرسگه‌لێكی له‌م شێوه‌یه ده‌كات. هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، پرسی به بانكیكردنی مووچه و پرسه ئابوورییه‌كان و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یش ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بن.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا تیشكی خسته سه‌ر ڕێككه‌وتنی شنگال له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گوتی، به‌شێك ده‌بێت له‌و ته‌وه‌رانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عێراقییه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
حه‌یده‌ر لامی، دیدگه‌ی خۆی پتر خسته ڕوو و به‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی و پێشتریش به سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی له پێته‌ختی عێراق هێنایه‌وه و به نموونه‌یه‌كی زیندووی ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ی ناو برد.
کاتژمێر 11:20 خولەکی پێشنیوەڕۆی چوارشەممە، 03-07-2024، سەرۆک مەسعود بارزانی بە یاوەری شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن محەممەد ئەلتەمیم و فواد حوسێن، جێگرانی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسە حکوومی و سیاسیەکانی عێراق پێشوازیی لێ کرا.
ئەو شاندەی یاوەریی سەرۆک بارزانی دەکات بۆ بەغدا پێکدێت لە: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران؛ د. عەرەفات کەرەم ستوونی، ڕاوێژکاری سەرۆک بارزانی؛ ئازاد بەرواری و هێمن هەورامی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ خالیدە خەلیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، سەردانەکەی سەرۆک بارزانی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لە شاری بەغدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و سیاسییەکانی عێراق دەکات و دیداری لەگەڵ سەرکردە سیاسیەکان دەبێت.