رووماڵ

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات

سەرۆک بارزانی و نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا
سەرۆک بارزانی و نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا

K24 - هەولێر:

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا، بارودۆخی سیاسی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و بابەتی دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان تاوتوێ کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە 4ی تەممووزی 2024 لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە  نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندیی دوولایەنە و پەیوەندی و دانانی میکانیزمی هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە پێکهێنەرەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاڵوگۆڕ کرا.

بارودۆخی سیاسی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و بابەتی دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بوون.

د