به‌رنامه‌ی باسی ڕۆژ بۆچوونه سیاسییه جیاوازه‌كان سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا تاوتوێ ده‌كات

سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا بووه چه‌ندان هه‌ڵوێست، خوێندنه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندن و شرۆڤه‌ی ئه‌رێنیی و جیاوازی به دوای خۆیدا هێنا و هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن سه‌رۆك بارزانی وه‌ك باوكی ڕووحی عێراقی نوێ، ئه‌و كارێزمایه‌یه ده‌توانێت هه‌مووان به ده‌وری سیاسه‌ت و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی كۆ بكاته‌وه. به‌رنامه‌ی باسی ڕۆژ كه له لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت، بۆ تاوتوێكردنی زیاتری ئه‌م سه‌ردانه مێژووییه، میوانداری ڕاوێژکارێكی سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەندامێكی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان و نووسەر و شڕۆڤەکارێكی سیاسیی كردووه.
له سه‌ره‌تادا حوسێن عەللاوی، ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆکوەزیرانی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كان گرنگ و بایه‌خدار بوون و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و متمانه نوێیه‌ی هه‌مووان به ده‌وری كۆ بوونه‌وه.
عه‌للاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لێدوانه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له به‌غدا ڕاستی سه‌ركه‌وتنی سه‌ردانه‌كه و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حكوومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌رده‌خات، نه‌خاسمه كه سه‌رۆك بارزانی یه‌كێكه له بونیاتنه‌رانی پرۆسه‌ی دیموكراسیی له عێراقی نوێیدا، هاوكات نموونه‌یه‌كی نوێیه له په‌یوه‌ندیی و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌كردنی پرس و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوانیان، نه‌خاسمه پرسی مووچه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار له‌وانه‌یش هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و ڕووبه‌ڕووی تیرۆر.
ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆکوەزیرانی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی نیشانی ده‌دات كه ویستێكی نیشتمانی هه‌یه بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان و زیاتركردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان له بوار و ئاسته جیاجیاكان و ئاسۆیه‌كیشه بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشبردنی وڵات و خزمه‌تكردنی زیاتر هاووڵاتییان.
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه، پێشكه‌وتنێكی نوێ له پابه‌ندیی لایه‌نه‌كان به‌رانبه‌ر به هه‌ر سێ بنه‌مای هاوبه‌شی، هاوسه‌نگیی و سازان كه عێراقی نوێی له‌سه‌ر دامه‌زراوه. ڕوونیشی كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا ئه‌م پرس و بنه‌مایانه جارێكی دیكه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
عه‌للاوی تیشكی خسته سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێی وابوو هه‌نگاوی گه‌وره و گرنگن نه‌خاسمه كه سه‌باره‌ت به‌م پرسه هه‌ماهه‌نگیی جیددی له‌گه‌ڵ دادگه‌ی فیدراڵی هه‌بووه، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌م تێڕوانینه نوێیه‌یه كه له عێراق و له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر دروست بووه.
هاوكات ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی له‌وه كرد، سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا له‌م كاته‌دا گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی له‌و هه‌وڵانه ده‌رباز بكات كه ڕێگه له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی ده‌گرن كه به‌شێكی به‌رنامه‌كه‌ی په‌یوه‌ستن به مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئەشواق جاف تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش، ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له گۆڕانكاریدایه و چه‌ندان ئه‌گه‌ری سیاسیی و ئه‌منی له به‌رده‌مدایه، بۆیه عێراق پێویستی به خۆڕێكخستنه‌وه هه‌یه، له‌م چوارچێوه‌یه‌یشدا پێویستی به كه‌سایه‌تیی و ئه‌زموونی سه‌رۆك بارزانی هه‌یه، كه خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌یه‌كی ستراتیژییه و توانای ده‌ستپێشخه‌ریی هه‌یه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی هه‌روه‌ها گوتی، چوونی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه گرنگه كه به‌بێ كورد بڕیار له هیچ پرسێك نه‌درێت به‌و بڕیارانه‌یشه‌وه كه له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی تێك نه‌چێت.
له لای خۆیه‌وه فارس خەتتاب، نووسەر و شڕۆڤەکاری سیاسی هێمای بۆ ئه‌وه كرد، سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا مێژووییه و عێراق ده‌خاته‌وه سه‌ر ڕێڕه‌وی خۆی و هه‌مووان به ده‌وری ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی كۆ ده‌كاته‌وه.
ناوبراو گوتیشی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ له سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی پێشكه‌وتنی به‌رچاویان به خۆوه بینی و نیازپاكی له نێوان هه‌ردوولادا بۆ چاره‌كردنی پرسه‌كان ده‌بینرێت، نه‌خاسمه كه سوودانی مه‌به‌ستیه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیاده‌ی ده‌سه‌ڵاته فیدراڵی و مافه ده‌ستوورییه‌كانی بكات.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، كه‌سان و لایه‌نگه‌لێك له پشته‌وه‌ی حكوومه‌تن و ئامانجیانه قه‌یران بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م جۆره سه‌ردان و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی سه‌رۆك بارزانی ڕێگه له‌و هه‌وڵانه ده‌گرێت، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر پێش ده‌خات و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌ی كێشه‌كان خێراتر ده‌كات.