سایکۆلۆجیای تیرۆریزم لە تێزی دۆکتۆرای قوتابییەکی کورددا

د. زیاد گەردی
د. زیاد گەردی

لە زانكۆی وارشۆ، تێزی دكتۆرای قوتابی كورد (زياد گەردی) لە بواری سايكۆلۆجيای سياسی، بە ئامادەبوونی ئەكادێميست، مامۆستايانی زانكو و ڕەوەندی كوردستانی لەو پۆڵۆنیا، هەڵسەنگێندرا. 

تێزی دكتۆرای ئەو قوتابییە کوردە بە ناونيشانی  (مەعریفەت، کەسایەتی و پاڵنەرەكانی تیرۆریست لە هەرێمی کوردستانی عێراق) بوو.  

شايانی باسە زياد گەردی، مۆدێلێکی تیۆری داهێنا بوو بۆ پێوانەكردنی کەسايەتی و خەسڵەت و پاڵنەرەكانی تيرۆريست و چۆنيەتی تۆژينەوەی زانستی لەسەر کەسايەتی تيرۆريست و توندڕەوی   'توندئاژۆيی "، ئەو پێوەرەی کە لەتۆژينەوەكەيدا دايهێنا بوو، لەلايەن ئەنجوومەنی زانستیی زانکۆ بە زۆرينەی دەنگ پەسند کرا و وەك يەكێك لە پێوەرە نايابەكان هەژمار كرا.

 ناوبراو تێستێكی لەسەر 100 تيرۆريستی بەندکراو تاقي كردبووەوە؛ لە تاقيگەی زانكۆی وارشۆ لێکدانەوە و شيكردنەوەی ستاتيستيکی بۆ كرد و تا گەيشت بە ئەنجامی ورد لە پێوانەكردنی کەسايەتیی تيرۆريستدا، هەر لە هەڵسەنگاندنی تێزی دكتۆراکەيدا،  لێژنەی دكتۆرا پلەی (ناياب)ی پێبەخشی.

 بەشێك لە پرۆژەی دكتۆراکەی ئەو قوتابییە کوردە، تايبەت بوو بە هەرێمی كوردستان، كوردستان لە مێژوودا قوربانی دەستی تیرۆر بووە و هەرێمی كوردستان لەجیاتی هەموو جيهان شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تيرۆری كردووە.

 ئەم پرۆژەيەی زياد گەردی جێبەجێی کردووە، بۆ يەکەمين جارە كە پێوەرێكی زانستی دروست بكات کە تايبەت بێت بۆ هەڵسانگاندنی تيرۆريست و بەكارهێنانی ئەم پێوەرە بۆ سوود وەرگرتن لە بەرەنگاربوونەوەی تيرۆردا. بۆيە، پرۆژەکەی بە يەكێك لە نايابترين تۆژينەوە هەڵسەنگاندنی بۆ كرا وەك تيورێك ناساندرا کە لەسەر ئاستی جيهاندا ئەمە يەكەمين جارە كارێكی زانستی لەم جۆرە بکرێت.