دامەزراوەی کوردستان24 بە هەماهەنگی زانکۆی دهۆک خولێکی ڕۆژنامەوانی کردەوە

K24 – هەولێر:
دامەزراوەی کوردستان24 بە هەماهەنگی سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی دهۆک خولی فێربوونی کاری ڕۆژنامەوانی، بۆ ژمارەیەک دەرچووی زانکۆکە کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە (7ـی تەمموزی 2024) بە سەرپەرشتی هەردوو ڕاهێنەر سەڵاح عەلی و عەبدولحەمید زێباری، دامەزراوەی کوردستان24 بە هەماهەنگی سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی دهۆک خولی فێربوونی کاری ڕۆژنامەوانی، بە بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک بۆ دروستکردنی هەواڵ بۆ تەلەفزیۆن بۆ ژمارەیەک دەرچووی زانکۆکە کردەوە.
خولەکە ئەمڕۆ دەستی پێ کردووە و تا 11ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، شەش ڕۆژ دەخایەنێت. لە ماوەی خولەکەدا فێرخوازانی بەشداربوو ئاشنا دەکرێن بە چۆنیەتی دروستکردنی هەواڵ بۆ تەلەفزیۆن، هاوکات فێری چەندین تەکنیکی وێنەگرتن و دروستکردنی راپۆرتە هەواڵ دەکرێن.


![]](/images/Jul-2024/172037148403.jpg)

