جان لوک میلانشۆن: لەمەودوا دەبێت ئیرادەی گەل بە توندی ڕێزی لێ بگیرێت
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هاوپەیمانی چەپەکانی فەرەنسا له هەڵبژاردنەکان، شکستی سەرۆککۆمار و هاوپەیمانێتییەکەی ڕاگهیاند.
دوای بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا، جان لوک میلانشۆن، سەرۆکی بەرەی نوێی گەل ڕایگەیاند، دەسەڵات و ئەرکی سەرۆککۆمارە حزبی بەرەی نوێی گەل بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی فەرەنسا ڕاسپێرێت.
دەشڵێت: لەمەودوا دەبێت ئیرادەی گەل بە توندی ڕێزی لێبگیرێت.
سەرۆکی بەرەی نوێی گەل، باسی لەوە کرد، لەم دەنگدانەدا زۆرینە بڕیارێکی جیاوازیان داوە بۆ وڵات، لەمەودوا هیچ فێڵ و ڕێکخستن و پیلانێک قبوڵکراو نییە.
جەختی لەوە کردەوە، شکستی سەرۆککۆمار و هاوپەیمانێتییەکەی بە ڕوونی پشتڕاست کرایەوە و دەبێت سەرۆککۆمار ئەم شکستە قەبووڵ بکات.