ژمارەیەکی زۆر پارچەی شوێنەوار گەڕێنرانەوە عێراق
ژماره‌یه‌كی زۆر پارچه شوێنه‌وارییه‌كانی عێراق كه پێشتر له‌كاتی تاڵانكردنی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی عێراق له به‌غدا، دزرابوون و مێژووه‌كه‌یان بۆ سه‌رده‌می سۆمه‌رییه كۆنه‌كان به‌ر له چوار هه‌زار ساڵ ده‌گه‌رێته‌وه، له ئه‌مه‌ریكاوه گه‌ڕێندرانه‌وه‌ی بۆ نیشتمانه ڕهسهنهكهیان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش له ڕێوڕه‌سمێكدا ئه‌و پارچه شوێنه‌واریانه‌ی ڕاده‌ستی وه‌زارەتی ڕۆشنبیری كرد و بڕیاریشه ئاهه‌نگێك به‌و بۆنه‌یه‌وه له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی عێراق ساز بكرێت.
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی هه‌وڵ و ماندووبوونی گه‌وره و هاوبه‌شیی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و ڕۆشنبیری و لایه‌نه حكوومییه‌كانی دیكه، ژماره‌یه‌كی گرنگی پارچه‌ی شوێنه‌واری ڕاده‌ستی هاوكارم، وه‌زیری ڕۆشنبیری ده‌كه‌م، كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ عێراق.
پارچه شوێنه‌واریه‌كان له ژماره‌یه‌ك گۆزه، تابلۆی قوڕین، نووسراوی بزماری، به‌ردی هه‌ڵكه‌ندراو و دراوی كانزایی پێك هاتوون، مێژووه‌كه‌یان بۆ سه‌رده‌می سۆمه‌ریی كۆن، چوار هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌رێته‌وه، بڕیاریشه به‌بۆنه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان، ئاهه‌نگێك له مۆزه‌خانه‌ی عێراقی به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌حمه‌د فه‌كاك، وه‌زیری ڕۆشنبیریی عێراق دەڵێت: ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌لوپه‌لی ونبوومان به‌ده‌ست گه‌یشته‌وه، زۆربه‌یان له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، پشتیوان به‌خودا، له ئاینده‌دا ئاهه‌نگێكی تایبه‌تمان به‌و بۆنه‌یه‌وه له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی عێراق ده‌بێت.
دوای جه‌نگی كه‌نداو له ساڵی 1991 و ئه‌و پشێوییه‌ی دواتر له ساڵی 2003 عێراقی گرته‌وه، مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی عێراقی رووبه‌ڕووی تاڵان و دزین بووه‌وه و به‌و هۆیه‌وه هه‌زاران پارچه شوێنه‌وار ون بوون و به‌تاڵان بران، كه ناتوانرێت هیچ نرخێكیان بۆ مه‌زه‌نده بكرێت، تا ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و پارچانه دۆزراونه‌ته‌وه و زۆربه‌یان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ شوێنی خۆیان.