سەلیم جبووری بۆ كوردستان24: لەگەڵ ھەرێمی كوردستان رێككەوتنمان ھەیە لەسەر مووسڵ

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5d644420-1b5c-4417-acd8-928b64177b9f/Selim%20Jburi.ism/manifest

K24 - بەغدا

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی باڵای هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەلیم جبووری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان24 رایگەیاند: "ئێمە رێککەوتنێکی بنچینەییمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە بۆ بەشداریپێکردنی سەرجەم پێکهاتەکان لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ و  دواتریش بەڕێوەبردنی ئەو شارە".

جبووری بە كوردستان24 گوت: "هاتنی ئەم شاندە باڵایەی هەرێم بەرز دەنرخێنین، باسمان لە پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ و لایەنی ئەمنی و تەنانەت باسمان لە دوای ئازادکردنەوەش کرد، ئێمە رێکەوتنێکی بنچینەییمان هەیە بۆ بەشداری پێکردنی سەرجەم پێکهاتەکان لە کۆنتڕۆڵکردنەوە و  دواتریش بەڕێوەبردنی مووسڵ".

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت: "باسمان لە هەماهەنگی نێوانمان لە چوارچێوەی حکوومەت و پەرلەمانیش کرد و هەندێک پڕۆژە یاسا هەیە پێویستی بە لێکتێگەیشتنی هەردوولا هەیە، هەروەها تێپەڕاندنی هەموو ئەو کێشەو گیروگرفتانەی دێنە سەر ڕێی بەرژەوەندی گشتی".