بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا قوتابیان نیگەران دەكات

K24 - سلێمانی
له نوێترین بڕیاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان، بۆ خوێندنی ئه‌مساڵی زانكۆ دەبێت خوێندكاران پارە بۆ به‌شه ناوخۆیی و وەرگرتنیان له زانكۆ بده‌ن، له به‌رامبه‌ر ئەم بڕیارەدا خوێندكاران نیگه‌رانن له‌وه‌ی تا ئێستا ده‌رماڵه‌ی خوێندنی ساڵی پاریان وه‌رنه‌گرتووه و دەپرسن چۆن بتوانن پاره بده‌ن له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی به‌شه ناوخۆیی.