ڕانیە.. بەگوژمەی نزیکەی حەوت ملیار دینار ژمارەیەک پرۆژە جێ بەجێ دەکرێن
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەگوژمەی نزیکەی حەوت ملیار دینار ژمارەیەک پرۆژەی گرنگ لە رانیە جێ بەجێ دەکرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی تەمموزی، 2024، ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای هەوڵە بەردەوامەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، بەمەبەستی خزمەتی زیاتری هاووڵاتییانی سنورەکە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی شەش پڕۆژە بۆ سنووری شارەوانی ڕانیە وەرگیرا بە بڕی شەش ملیار و 726 ملیۆن و 984 هەزار دینار.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پڕۆژەکان بەردەوام دەبن و سەرجەم ناوچەکانیش دەگرێتەوە.